میدیای پەکەکە ، فراتنیوز رایگەیاند کەمێک لەمەوبەر فڕۆکەکانی تورکیا هێرشێکی ئاسمانییان کردۆتە سەر ئۆتۆمبیلێک لە ناو شەنگالدا و کوژراو بریندار هەیە.
بەپێی هەواڵی فراتنیوز، ئەمڕۆ دووشەممە فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆردوومانی بازاڕی کۆنی شەنگالیان کرد و دەوترێت بەهۆی بۆردومانەکەوە شەهید و بریندار هەیە.
تا ئێستا زانیاری ورد لەسەر ناسنامەی قوربانییەکان بڵاونەکراوەتەوە، هاوكات لەئێستاشدا ژمارەیەکی زۆر هێزی ئەمنی دەوری ناوچەکەیان داوە و رێگە نادەن خەڵک بچنە ئەو شوێنە.