هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود سه‌ر پردی قالاوه به‌ئاراسته‌ی چوار ڕییانی سه‌رچنار به‌ربه‌ستكراوه".
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه كه به‌هۆی كاری تیمه‌كانی شاره‌وانی سلێمانی له شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود (سه‌ر پردی قالاوه به ئاراسته‌ی چوار ڕێیانی سه‌رچنار) به‌ربه‌ستكراوه و له‌لایه‌ن تیمه‌كانی هاتوچۆوه شه‌قامی لاوه‌كی بۆ هاتووچۆی شۆفێران كراوه‌یه.
لە کۆتایی ئاگادارییەکەدا هاتووچۆی سلێمانی داوا له‌شۆفێران ده‌كات بۆ كاری زۆر پێویست نه‌بێت، له‌و شه‌قامه‌وه هاتوچۆ نه‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی لۆد‌و قه‌ره‌باڵغی له‌و ڕێگه‌یه ڕوونه‌دات‌و ئاسته‌نگ بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیان‌و شۆفێرانیش دروستنه‌بێت.