لە شەنگال: هێرشدەکرێتە سەر پەیامنێری کەناڵی رووداو

ئەمڕۆ دوای هێرشەکەی سەر گوندی سکینە لە چیای شنگال لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیاوە، تیمێکی کەناڵی رووداو بە مەبەستی رووپێوکردنی ئەو رووداوە دەچنە ئەو دەڤەرە، بەڵام لەلایەن شەڕڤانانی یەبەشەوە هێرش دەکرێتە سەر تەحسین قاسم، پەیامنێری رووداو.
 
کەناڵی رووداو بڵاویکردۆتەوە" ئەمڕۆ سێشەممە ١٧ ی ئاب پەیامنێری رووداو بۆ رووماڵکردنی بۆردوومانی تورکیا لە گوندی سکن لە سنووری شنگال بووە، شەڕڤانانی یەبەشە تەقەیان لە تیمی رووداو کردووە، دواتر بە قۆناخە تفەنگ هێرشکراوەتە سەر پەیامنێری رووداو، تەحسین قاسم و بریندار کراوە و دواتر گەیێندراوەتە نەخۆشخانە".
 
هەروەها ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە لە هێرشەکەدا زیان بەر کەلوپەل و ئۆتۆمبێلی تیمی رووداو کەوتووە.
 
ئەمڕۆ فڕۆکەکانی تورکیا چەند جارێک هێرشیانکردە سەر بنکەیەکی تەندروستی لە گوندی سکنی سەر بە شنگال، لە ئەنجامی هێرشەکەدا پێنج کوژراو بریندار هەیە کە لە نێویاندا مەدەنی هەیە.



AM:12:05:18/08/2021