بڕیارى بەهەمیشەییکردنى کارمەندانى گرێبەستى کۆمسیۆن درا

ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بڕیارى دامەرزاندنى هەمیشەییکردنی بۆ ئەو کارمەندانەى کۆمسیۆن دەرکرد کە زیاتر لە پێنج ساڵ خزمەتیان هەیە.  

بەپێى نوسراوێکى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق، هەر کارمەندێکى کۆمسیۆن لە پێنج ساڵ زیاتر خزمەتى هەبێت لەگەڵ کۆمسیۆن دەکرێتە فەرمانبەرى هەمیشەیى.

هەر بەپێی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیران، کارمەندانى گرێبەستى کۆمسیۆن، گرێبەستەکەیان بۆ دەکرێتە گرێبەستى تەشغیلى.


PM:02:29:19/08/2021