نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی یادی عاشورا پەیامێکی بڵاوکردەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی عاشورا پەیامێکی بڵاوکردەوە و داوا دەکات یادی عاشورا ببێتە پاڵنەرێک بۆ سڕینەوەی بیر و رۆشنبیریی توندوتیژیی و توندئاژۆیی و وەلانانی ناکۆکییەکان. 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر داوا دەکات، یادی عاشوورا ببێتە هاندانێک بۆ سڕینەوەی بیر و رۆشنبیریی تووندوتیژیی و تووند ئاژۆیی و وەلانانی ناکۆکییەکان، ببێتە ئیلهامێک بۆ بەهێزکردن و سووربوون لەسەر خۆشەویستی و بنەماکانی لێبوردەیی پێکەوەژیان نێوان سەرجەم پێکهاتەکانی گەل، بەمەبەستی بەرقەرارکردنی سەقامگیریی لە وڵاتەکەمان. 

هاوکات سەرۆکی هەرێم لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا خوازیارە تەواوی گەلانی جیهان لە ئاشتی و خۆشگوزەرانی دابن. 


PM:03:47:19/08/2021