مەسعود بارزانی لەگەڵ ئوسامە نوجەیفی کۆبۆوە

ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە سەرۆكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدان کرد.

بەپێی راگەیەندراوی بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ یەکشەممە، لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی، پێشوازی لە ئوسامە نوجەیفی سەرۆكی بەرەی ڕزگاری و گەشەپێدان و ئەمینداری گشتیی حزبی (للعراق متحدون) كرد، لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و تەحەددیات و هەڕەشەكانی بەردەم پڕۆسەی عێراقی ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو دیدارەدا هەماهەنگی و پەیوەندیی لایەنەكان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان و مسۆگەركردنی سەقامگیری بە پێویست زانرا.


PM:02:34:22/08/2021