ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق رایانگه‌یاند" له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه گرفت دروستكراوه بۆ ره‌وانه‌كردنی به‌نزین له‌لایه‌ن حكومه‌تی فیدڕاڵه‌وه".
لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا هەریەک لە ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، سه‌ركه‌وت شه‌مسه‌دین، رێبوار كه‌ریم مه‌حمود، غالب محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژە بەوە دەکەن" پاش ئه‌وه‌ی له مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ به‌شێوه‌ی فه‌رمی داوامان له وه‌زیری نه‌وتی عێراق كرد بۆ هاوكاریكردنی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابینكردنی به‌نزین، پاشان له‌گه‌ڵ مه‌ترسی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌نزین هه‌وڵه‌كانمان چڕكرده‌وه و لۆبییه‌كی به‌هێزمان ده‌ستپێكرد تا به‌نزینی به‌رهه‌مهێنراوی پاڵاوگه‌كانی عێراق بگاته بازاره‌كانی كوردستانیش به هه‌مان نرخ".
ئاماژه‌یان بهوهشكردوه، سه‌ره‌نجام لێكتێگه‌یشتنمان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقی به‌وه گه‌شت كه حكومه‌تی عێراق به هه‌ماهه‌نگی پارێزگاكانی هه‌رێم به پێی پێویستی پارێزگاكانی هه‌رێم به‌نزین دابه‌شبكات به نرخی ٤٥٠ دینار، تا رێگر بێت له به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین له به‌نزینخانه ئه‌هلیه‌كانی كوردستان.
ئه‌وه‌شیانخسته‌ڕوو، ئێستا له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه گرفت دروستكراوه‌و ئێستا وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی چه‌ند كۆمپانیایه‌ك سودی له‌م هه‌نگاوه‌ی عێراق وه‌رگرتوه‌و ده‌یه‌وێت به‌نرخی ٦٥٠ دینار به‌نزینه‌كه ده‌فرۆشێت، ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی سه‌ره‌كییه له‌سه‌ر ناردنی به‌نزین له عێراقه‌وه.
ئه‌و په‌رله‌مانتارانه باسیان له‌وه‌شكردوه، سه‌ره‌ڕای پشتیوانیكردنی بریاره‌كه‌ی حكومه‌تی عێراق بۆ ناردنی به‌نزین، چاودێری رێكه‌وتنه‌كان ده‌كه‌ین تا له‌به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان بكه‌وێته‌وه و نرخه‌كه‌ی هاوتای عێراق بێت.