نووری مالیكی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی گەیشته هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ بارزانی كۆبوویه‌وه، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی ئامانجی هاتنەکەی ئاشکرا دەکات.
ڤیان سه‌بری، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له پەرلەمانی عێراق، به پێگەی فەرمی حزبەکەی ڕاگه‌یاند "سه‌ردانه‌كه‌ی نووری مالیكی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تی یاسا، له كاتێكدایه ئێمه له به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌داین و، نێوماڵی شیعی بوون به دووبه‌شه‌وه له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن، سه‌درییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ن هه‌ڵبژاردن دوا بكه‌وێت ، ده‌وڵه‌تی یاساش له‌گه‌ڵ ئه‌وەن، له كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت، پارتیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردن له كاتی خۆیدا ئه‌نجام بدرێت".
دەشڵێت "سه‌ردانه‌كه‌ی مالیكی پەیوه‌ندی به هه‌ڵبژداردن و پەیوه‌ندییه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان و ده‌وڵه‌تی یاساوە هه‌یه، هەروەها چاوخشاندنه‌وه‌یه به پەیوه‌ندییه‌كان".
هاتنی مالکی لە کاتێکدایە کە لایەنە شیعەکان تا ئێستا دوو کۆبوونەوەیان سازکردووەو داوای دواخستنی هەڵبژاردن دەکەن، هەرچی حکومەت و کۆمسیۆن هەیە تا ئێستا سوورن لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن.