نوێترین لێدوانی وەزیری دارایی عێراق لەبارەی ناردنی پارەکەی بەغداد بۆ هەرێم

وەزیری دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت" ناڕازیبووین لە ناردنی ٢٠٠ ملیارەکە بۆ هەرێم، بەڵام بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانە". 

عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عێراق لە لێدوانێکدا لەبارەی ڕەوانەکردنی پارەکەی بەغداد بۆ هەرێم بە میدیاکانی ڕاگەیاند" ناڕازیبووین لە ناردنی ئەو ٢٠٠ ملیار دینارەی بڕیارە مانگانە بۆ هەرێم ڕەوانە بکرێت، بەڵام بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانە و جێبەجێی دەکەین، ناردنی تەنیا پەیوەندی بە هۆکاری مرۆییە".

وەزیری دارایی عێراق لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئاشکراشیکرد، دوو جاری دیکە پارەمان بۆ هەرێم ناردووە و دوێنێش چوارشەممە ٢٠٠ ملیار دینارمان نارد. 

وەزیری دارایی عێراق لەبارەی پەیوەندییە داراییەکانیشیان لەگەڵ هەرێم ڕوونیکردەەوە، هەرێمى کوردستان پابەندییەکانى لەبارەى سپاردنەوەى داهاتە نەوتییەکان جێبەجێ نەکردووە.

عەلی عەللاوی لەبارەی گۆڕینی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار ئاماژەی بەوەکرد، پرسی گۆڕینی نرخی دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمەریکی هەنگاوێکی ئاسان نەبوو.

جەختیشیکردەوە، سیاسەتى نەختینەیی سیاسەتێکى چاکسازییە و بەبێ بەردەوامى ئەو پڕۆسەیە ناتوانرێت وڵات لەداڕوخانى ئابورى رزگار بکرێت.  


PM:03:05:26/08/2021