سەرکردەیەکی باڵای داعش لە هەولێر دەستگیرکرا

وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" بەهاوکاریی دژەتیرۆر سەرکردەیەكی باڵای داعش لە هەولێر دەستگیرکرا". 

یەحیا رەسوڵ وتەبێژى فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکانى عێراق لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند" لەسەر فەرمانى مستەفا کازمی فەرماندەى گشتى هێزە چەکدارەکان، هێزەکانى دژە تیرۆر بەهاوکارى لەگەڵ دژە تیرۆرى هەولێر ئۆپراسیۆنێکی سەرکەوتوومان ئەنجامدا بۆ دەستگیرکردنى سەرکردەیەکى داعش". 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو بەرپرسەی دەستگیرکراوە پلەی سەرکردایەتی گشتی ویلایەتەکانی باشوری هەبووە بە ناوی (ئەبو مەنسور) کە لە ژێر ناسنامەی ساختەدا هاتوچۆی کردووە. 


PM:03:38:26/08/2021