دارایی هەرێم داوا لە ئەنجومەنی وەزیران دەکات فەرمانبەرانی گرێبەست بکرێنە هەمیشەیی

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لە نوسراوێکدا داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەكات سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەستی وەزارەتەكان بكرێن بەفەرمانبەری هەمیشەیی.

بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان کە واژووی ئاوات شێخ جەناب نوری، وەزیری داریی لەسەرە و ئاڕاستەی سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران کراوە، تێیدا هاتووە" لە پێناو یەکسانی و دادپەروەری پێمان باشە سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەستی گشت وەزارەتەکان هاوشێوەی فەرمانبەرانی گرێبەستی دەروازە سنووریەکان بکرێنە هەمیشەیی". 

ئاماژە بەوەشکراوە، ناکرێت تەنها فەرمانبەرانی دەروازە سنووریەکان بکرێنە هەمیشەیی و فەرمانبەرانی دیکە فەرامۆشبکرێن. 


PM:04:15:26/08/2021