داعش ناسنامەو وێنەی ئەو خۆ کوژە بڵاودەکاتەوە لە فڕۆکەخانەی کابول خۆی تەقاندەوە

رێكخراوی داعش – خۆرسانی ناسنامەی ئەو خۆکوژەی ئاشکرا کرد کە دوێنێ لە فڕۆکەخانەی کابول خۆی تەقاندەوە.

رێکخراوی داعش-  خۆراسانی رایگەیاند" ناوی ئەو ئەندامەی خۆی تەقاندۆتەوە عەبدولرەحمان لوغرییە"، هەروەها وێنەکەشی بڵاوکردۆتەوە.

رێکخراوی داعش لە ئاژانسی ئەعماق وێنەی خۆکوژەکە عەبدولرەحمان ئەللوغری بڵاوکردۆتەوە.

ئەو ئاژانسەی داعش باس لەوە دەکات کە خۆکوژەکەیان هەموو بەربەستە ئەمنییەکانی تێپەڕاندووەو تەنها ٥ مەتری ماوە بگاتە سەربازە ئەمەریکییەکان خۆی تەقاندۆتەوە.

لە دوو تەقینەوەی دوێنێ لە فڕۆکەخانەی کابول زیاتر لە ٧٠ کەس کوژران کە ١٣ یان سەربازی مارێنزی ئەمەریکی بوون.




PM:02:22:27/08/2021