بەگوێرەی توێژینەوەکان سوودوەرگرتن لە خواردنی کەمێک بەهاراتی مێخەک بۆ دەمارەکان باشە و سووڕی خوێن لە ئەندامی زاوزێی خانمان و پیاوان زیاد دەکات.
لەو توێژینەوانەدا هاتووە خواردنی کەمێک لەم مێخەک کاریگەریی دەبێت لەسەر وروژان، واتە مەیل و حەزی سێکسی لە مرۆڤدا زۆر دەکات.
مێخەک یەکێکە لەو بەهاراتانەی، کە مێژوویەکی کۆنی هەیە. ئەم بەهاراتە زیاتر لە وڵاتانی ئاسیایی، هیندستان، ئەندۆنیزیا، پاکستان باوە و زیاتر خەڵکی ئوز وڵاتانە کەڵکی زۆری لێ وەردەگرن بۆ بواری بەهێزکردنی توانای سێکسی.
گوڵی مێخەک گوڵێکی بۆندارە و بەرزیی باڵای 12- 8 سەنتیمەترە و بە زۆر شێواز سوود لە مێخەک وەردەگیرێ، بۆ نموونە، لە زەیتی مێخەک بۆ ئێش و ئازاری ددان کەڵک وەردەگرن، بە گشتی مێخەک سوودی زۆری بۆ مرۆڤ هەیە و هەتوان و دەرمانی هەندێک لە نەخۆشییەکانە.