لە سلێمانی بەتۆمەتی مامەڵەکردن بەچەکی بێ مۆڵەت دوو کەس دەستگیرکران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو کەسی بەتۆمەتی مامەڵەکردن بە چەکی بێ مۆڵەت راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی هەڵمەتە بەردەوامەکانی تیمەکانمان بۆ رێگریکردن لە مامەڵەکردن بە چەکی نایاسایی، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە مامەڵەیان بە چەکی بێ مۆڵەتەوە کردبوو. 

ئەوەشی خستەڕوو، لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکاندا دەستگیرا بەسەر سێ چەکی بێ مۆڵەتدا لە جۆری دەمانچە، لە ئێستا هەردوو تۆمەتبار (ب،ک،م) کە لەدایکبووی ١٩٩٧ە و (و.م.ش)ش کە لەدایکبووی ١٩٨٩یە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٢١ راگیراون.


PM:11:04:27/08/2021