لە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بایکۆتی دەوام دەستیپێکرد

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی ئابی ٢٠٢١ لە دژی زیادکردنی کاتی دەوام و دواکەوتنی مووچە لە سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی مانگرتن و بایکۆتکردنی دەوام دەستیپێکرد.

پەیامنێرمان لەشاری سلێمانی پێی ڕاگەیاندین" ئەمڕۆ بەھۆی دواکەوتن و دابەشنەکردنی موچەکانیان و زیادکردنی کاتی دەوام بەشێک لە کارمەندانی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی دەستیان بە بایکۆتی دەوامکردن کرد و لەبەردەم فەرمانگەکەیان گردبوونەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، فەرمانبەرانی شارەوانی سلێمانی ئاگادار کراونەتەوە کە لە هەفتەیەکدا پێنج رۆژ لە کاتژمێر ٨:٣٠ خولەکی بەیانی بۆ کاتژمێر ٢:٣٠ خولەکی دوانیوەڕۆ دەوام بکەن، هەر بۆیە کارمەندانی شارەوانی داوا دەکەن کاتی دەوامیان بۆ کەم بکرێتەوە.


AM:09:16:29/08/2021