ڤیدیۆ.. لەکاتی لێدانی مارشی نیشتمانی فەرەنسا کەموکوڕییەک لە مارشەکەدا هەیە، بە بزەیەکەوە ماکرۆن تەماشای نێچیرڤان بارزانی دەکات

‌وێنەو ڤیدیۆکان لە رووداوەوە وەرگیراوە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٩ ی ئاب لە کاتی گەیشتنی ماکرۆن و لێدانی مارشی نیشتمانی وڵاتی فەرەنسا لە فڕۆکەخانەی هەولێر، ماکۆرۆن سەرۆکی ئەو وڵاتە بە بزەیەکەوە کە پێکەنین و رەخنەی تێدا دەبینرێت، ئاوڕ بەلای نێچیرڤان بارزانیدا دەداتەوە، ئەوە لە کاتێکدا کە دەبێت لە کاتی مارشی نیشتمانیدا، وەک پرۆتۆلێک ئەم جۆرە جووڵەیە لەلایەن سەرۆکەکانەوە ئەنجام نەدرێت، " سپی " بەدواداچوونی بۆ ئاوڕدانەوەی ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسادا کرد.

دوای ئەوەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتوب ماڵپەڕی " سپی " بەدواداچوونی بۆ بابەتەکە کرد و سرودی نیشتمانی فەرەنسای دۆزیەوە، بە بەراورد کردن لەگەڵ ئەو مارشەی لە فڕۆکەخانەدا لێدرا، جیاوازییەکی زۆر لە هەندێک بڕگەیدا بەدیکرا، هەربۆیە بۆچوونەکان بەو شێوەیە لێک دەدرێتەوە کە ئەو ئاوڕدانەوەیەکی ماکرۆن وەک رەخنە و گلەییە لە نێچیرڤان بارزانی کە ئەو مارشە، مارشی نیشتمانی فەرەنسا نییە.
 لە خوارەوە هەردوو مارشەکە بڵاوکراوەتەوە. 
 

PM:04:49:29/08/2021