هەیفا وەهبی گۆرانیبێژ و ئەکتەری ناسراوی عەرەب لە هەنگێکی وێیبەچەند ستاێلێکی نوێوە سەرنجی فانەکانی رادەکێشێتەوە.
هەیفا وەهبی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی چەند ڤیدیۆ خۆی بڵاوکردۆتەوە کە سەمایەکی سەرنجڕاكێش دەکات و بۆتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی.
هەیفا وەهبی تەمەنی ٤٩ ساڵەو تا ئێستا بەیەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو ١٠٠ ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی.
ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٩ دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا ٤ ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننهوه و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.