بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ لە کاتی کارکردن‌دا کارمەندێکی فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای رانیه گیانی لەدەستدا".
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ئۆتۆمبێلی سیانەی كارەبای ڕانیە لەكاتی كارکردندا، بەداخەوە یەكێك لە كارمەندەكانی خۆی شێلا و گیانی لەدەستدا.
ئاشكراشیکرد، ته‌رمی كارمه‌نده‌كه پاش توێكاری له‌لایه‌ن پزیشكی دادی رانیه‌وه، راده‌ستی كه‌سوكاره‌كه‌ی كراوه‌ته‌وه، لە ئێستاشدا لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەستیپێكردووە.