وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایدەگەیەنێت" بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و له‌ناوبردن و دورخستنه‌وه‌ی تیرۆریستان له‌و ناوچانه له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و وه‌زاره‌تی به‌رگری گه‌یشتینه رێككه‌وتنی كۆتایی".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه پێشوازیكرد له كۆلۆنێل تاد بڕۆوس، به‌رپرسی راوێژكارانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له‌هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی سه‌ربازی یاوه‌ری، له‌میانی كۆبونه‌وه‌یه‌كدا، وه‌زیری پێشمه‌رگه، هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی هێزی هاوپه‌یمانان و هێزه‌كانی ئه‌مریكای به‌رزنرخاند له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی تیرۆر و تیرۆریستان‌دا، هاوكات له‌سه‌ر دۆخی ئاسایشی ناوچه‌كه، وه‌زیری پێشمه‌رگه به تیمی راوێژكارانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانانی راگه‌یاند" ئێمه له واقیعی ناوچه‌كه به‌باشی تێده‌گه‌ین و خوازیارین له‌به‌رامبه‌ر مه‌ترسیه چاوه‌ڕوانكراوه‌كان، له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌ینه رێكه‌وتنی كۆتایی له‌سه‌ر ته‌واوی گرفت و له‌مپه‌ره‌كان، تا له‌داهاتودا ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش به‌یه‌كه‌وه ئه‌نجامبده‌ین".
وتیشی" بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی و سه‌قامگیری له‌ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و له‌ناوبردن و دورخستنه‌وه‌ی تیرۆریستان له‌و ناوچانه له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و وه‌زاره‌تی به‌رگری گه‌یشتینه رێككه‌وتنی كۆتایی و به‌م نزیكانه ئاماده‌كارییه‌كان بۆ رۆڵ و ئه‌رك بینینی ئه‌و دوو لیوایه ته‌واو ده‌بێت".
به‌رپرسی راوێژكارانی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له هه‌رێم ئاماژەی بەوەکرد، ئێمه لێره‌ین و به‌رده‌وام ده‌بین له‌هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانمان، بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هاوشان له‌گه‌ڵ سوپای عێراقدا ساز‌و ئاماده‌بكه‌ین، له‌به‌رامبه‌ر پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه و تێكشكانی ته‌واوه‌تی تیرۆریستان.
رونیشیكرده‌وه، هاوپه‌یمانان له پرسی هاوكاریه‌كانیان له پڕۆسه‌ی چاكسازی پێشمه‌رگه و رێكخستنه‌وه‌ی هێزه‌كان و پڕۆسه‌ی مه‌شق و راهێنانه‌كان به‌هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن.