عەلی عەونی: پارتی سووپای عێراقی بە کرێ گرت و یەکێتی ئێستاش دڵی بۆی لێدەدا

هەڵمەتی هێرشی راگەیاندنی بەرپرسانی راگەیاندنی پارتی و یەکێتی درێژەی هەیەو لە دوا وەڵامدانەوەی ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتی دەڵێت " ئایا هێنانی سوپای پاسداراب بۆ سەر حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەستکەوتی نیشتمانی بوو؟".

عەلی عەونی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دەڵێت "  ئەوانەی پێیان وایه هـێنانی لەشكەری بەعس خیانەت بوو دەبێت له خۆیان بپرسن هـێنانی سوپای پاسداران بۆ سەر (حدكا و كۆمەڵه)و سەر پارتی خزمەت و دەستكەوتی نیشتمانی بوو؟".

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی پارتی دەشڵێت " له روی یاساییه وه پارتی سوپای ئەو عێراقەی به كرێ گرت كه یەکێتی ئێستاش دڵی بۆ لێدەدات".

لە ساڵرۆژی داگیرکردنی هەولێر لەلایەن پارتیەوە بە هاوکاری بەعس لە ٣١ ی ئابی ١٩٩٦ هەڵمەتێکی توندی میدیای لە یەکێتی لە مەکتەبی سیاسیەوە بۆ کادیرانی خوارەوە دژی پارتی و ئەو رووداوە دەستی پێکردووەو، هەرچی پارتیشە وەڵامی توندی یەکێتی دەداتەوە.



PM:09:45:31/08/2021