وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر رایگەیاند "دەستبەسەر ٦٢٨ دەمانچەی توركیدا گیراوە و دوو كەس بەم هۆیەوە دەستگیر كراون".
هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند" ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر ده‌ست به‌سه‌ر ٦٢٨ ده‌مانچه‌ی توركیدا گیراوە كه به شێوەی نایاسایی هێنرابوونه هه‌رێمی كوردستانەوە."
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر کە راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ناوخۆی هەرێمی كوردستانی بۆ رۆژنامەنووسان دەخوێنده‌وه، ئاشکرای کرد كە دوو هاووڵاتی هه‌رێمی كوردستان بە تۆمەتی هێنانی چەكە نایاساییەكان دەستگیر كراون.
لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە:
لە پرۆسەیەکی هاوبەشی نێوان ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، پاش بە دواداچوونێکی ورد و بەردەوام لە رۆژی چوارشەممە توانرا دەست بەسەر 628 پارچە چەکی دەمانچە کە ناسراون بە دەمانچەی تورکی بگیرێت کە بە شێوەیەکی نایاسایی داخڵ بە هەرێمی کوردستان کرا بوون.
ئەو گرووپەی کە بەم کارە هەستاوە بە بڕیاری دادوەر گیراون و دەدرێنە دادگای تایبەتمەند بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی خۆیان.