قائیمقامیەتی سلێمانی هاتوچۆ رێکدەخاتەوەو زیادەرۆیی ناهێلێت


لە راگەیەندراوێکی قائیمقامیەتی سلێمانی بڕیار دەدات، جموجوڵی ھاتووچۆ لە شەقام و رێگەو بانەکانی سلێمانی رێکدەخرێتەوە جموجوڵی ھاتووچۆ لە ناوشاری سلێمانی بەپێی پلانێکی نوێ رێکدەخرێتەوە و لە شەقام و رێگەو بانەکانی شارەکە رێگری لە زیادەڕۆیی و راوەستانی ئوتومبێل لە شوێنی قەدەغەکراو دەکرێت و ئامانج لە گۆڕانکارییەکانیش رێخستنەوەی سیستمی ھاتووچۆ و کارئاسانییە بۆ ھاوڵاتیان و کاسب کاران.

لەو راگەیاندنەی قائیمقامیەتی سلێمانیدا کە کۆپیەکی دەست " سپی " کەوتووە، هاتووە" ئەمڕۆ پێنج شەممە 2-9-2021, لە دیوانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ عەمید فازل نامیق بەڕێوەبەری نوێی ھاتووچۆی رۆژئاوای ناوشاری سلێمانی و عەمید فایەق خدر بەڕێوەبەری نوێی ھاتووچۆی رۆژھەڵاتی ناوشاری سلێمانی و لێپرسراوی بەشی زیادەڕۆیی لە شارەوانی سلێمانی و بەپرسانی دیکەی پەیوەندیدار کۆبووە ، لە کۆبوەنەوەکەدا گفتووگۆ لە بارەی پلانێکی نوێ کرا بۆ رێکخستنەوەی جموجوڵی ھاتووچۆ لە نێو بازاڕو شەقام و رێگەوبانەکانی شارەکە، بەپێی پلانە نوێکە تیمەکانی ھاتووچۆ بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزەکانی پۆلیس و تیمەکانی شارەوانی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان کاردەکەن بۆ لابردنی ئەو ئاستەنگانەی کە لەسەر شەقامەکان بەھۆی راوەستانی ئوتومبێل بە شێوەی نایاسایی و زیادەڕۆییەکانەوە دروست دەبن".

 لەراگەیاندنەکەدا هاتووە " ئامانج لە گۆڕانکارییەکانیش رێکخستنی زیاتری سیستمی ھاتووچۆ و جموجوڵی ئوتومبێل و ھاتووچۆی ھاوڵاتیانە لە سەرجەم شەقام و رێگەوبانەکانی سلێمانی. 



PM:01:05:02/09/2021