پۆلیسی ڕاپهڕین ڕایدهگهیهنێت" باندێك بههۆی ئهوهی ههوڵیان داوه وێنهی نهشیاوی هاووڵاتییان له تۆڕه كۆمهڵایهتییهكان بڵاو بكهنهوه و داوای پارهیان كردبوو، له قهڵادزێ دەستگیرکران".
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین بڵاویکردەوە، لەسەر سکاڵای هاوواتیەک هێزەکانمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر، بەپێی ماددەی 2 له یاسایی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن باندێکیان لە پشدەر دەستگیرکرد کە پێک هاتوون لە 3 کەس.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەوتەی سکاڵاکار ئەو باندە هەوڵیان داوە لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان (فەیسبوک و ڤایبەر) وێنەی نەشیاوی خەڵک بەدەست بێنن تا لەبەرامبەردا هەڕەشە لە خاوەنەکانیان بکەن بۆ بەدەستهێنانی بڕێک پارە.
ئەوەش هاتووە" دوای دەستگیرکردنیان و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا، سەرجەمیان لەبەردەمی پۆلیس و دادگا دانیان ناوە بە تاوانەکەیاندا، لە ئێستاشدا بە ماددەی 2 سەرجەمیان ڕاگیرکراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامە".
پۆلیسی ڕاپەڕین باسی لەوەشکردووە، داوا لە هاووڵاتیانی خۆشەویستی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دەکەین لەکاتی بوونی ڕووداوێکی لەم شێوەیە سەردانی نزیکترین بنکەی پۆلیس بکەن بۆ تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لە دژی ئەو کەسانەی کە لەڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە خەڵکی هەراسان دەکەن تاوەکوو بەگوێرەی یاسا سزابدرێن.