به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات له هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه بنكه‌ی تایبه‌ت به مامۆستایان بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا له شاره‌كه‌یان ده‌كه‌نه‌وه.
لە راگەیەندراوێکدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی ئاشکرای دەکات، بنه‌كه‌كه به هه‌ماهه‌نگی له نێوان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ده‌بێت و ژماره‌شیان چوار بنكه ده‌بێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوو بنكه‌یان بۆ مامۆستایانی په‌روه‌رده‌ی رۆژئاوا و دوو بنكه‌ی تریشیان بۆ مامۆستایانی په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵات ده‌بێت.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێم هەوڵدەدات پێش دەستپێکردنەوەی دەوامی قوتابخانەکان بە لایەنی کەمەوە مامۆستایان ژەمی یەکەمی ڤاکسینی دژە کرۆنا وەرگرن.