لە سنوری پارێزگای دهۆک خۆپیشاندان دەستیپێکرد

کەمێک پێش ئێستا بەشێک لە دانیشتوانی گوندی ئیمینکێی سەر بە شاری دهۆک بەهۆی کەمی خزمەتگوزارییەوە دەستیان بە خۆپیشاندانکرد.

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ، دانیشتووانی گوندی ئێمینکێی سەر بە پارێزگای دهۆک بەهۆی بێ ئاوییەوە خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.

هەر بەپێی زانیارییەکان، لە ئێستاشدا هاوڵاتیانی سنوورەكە ڕێگەی سەرەكی نێوان دهۆك – زاوێتەیان داخستووە.


PM:02:17:03/09/2021