وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق ئه‌مڕۆ ده‌ستیکرد بە دابەشکردنی سه‌به‌ته‌ی دووه‌می خۆراک به‌سه‌ر هاوڵاتیانی سه‌رجه‌م پارێزگاكانی باشور و ناوه‌ڕاستی عێراق، هەروەها ماددەی خۆراكی دیكەش بۆ بەشەخۆراك زیاد دەكەن.
وەزارەتی بازرگانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە" بڕێكی زۆری ماددەكانی بەشە خۆراك گەیشتووەتە كۆگاكان، لەئێستاشدا دەستدەکرێت بە دابەشکردنی وەک سەبەتەی دووەمی خۆراک، كە مانگی رابردوو سەبەتەی خۆراكی یەكەم بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشكرا".
ئاشکراشیکرد، سەبەتەکە پێکهاتووە لە هەر یەک لە (برنج و شەكر و زەیت و فاسۆلیا و لەتكەنۆك و دۆشاوی تەماتە) كە بۆ ئەم مانگەش (نیسكی هاڕاو)یش زیادكراوە و لە هەموو پارێزگاکانی دیکەش دابەشدەکرێت.
وه‌زاره‌تی بازرگانی عێراق لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا دڵنیاشی داوا، کە هه‌موو بابه‌ته‌كانی ناو سه‌به‌ته‌ی خۆراك له باشترین كوالێتی و له وڵاتانی جیهانه‌وه هاورده كراون.