شەش رۆژە خۆپیشاندانی گوندەکانی بالیسان بەردەوامە

بەهۆی پەراوێزخستنیانەوە، شەش رۆژە گوندەکانی دۆڵی بالیسان بەردەوامن لە خۆپیشاندان و جەخت لەسەر بەردەوامی دەکەنەوە.

بەهۆی پەرواێزخستنیان و بوونە قوربانی دابەشبوونی دوو ئیدارەیی ناوچەکەیان و کەی خزمەتگوزاری، بۆ شەشەم رۆژە خۆپیشاندانی گوندەکانی دۆڵی بالیسان بەردەوامە. 

هاولآتیانی ئەو گوندانە باس لەوە دەکەن حکومەتی هەرێم ٣٠ ساڵە ناوچەکەیانی پشتگوێخستوە ئەوە سەرەڕای ئەوەی رۆژانەی هاتوچۆی دەروازەی سنوری لەسەر رێگاکەیانە.

ئەو هاوڵاتیانە ئاماژە بەوەشدەکەن، ناوچەکەیان شوێنێکی گەشتیاریە، بەڵام لەبەر کەمی خزمەتگوزاری و خراپی رێگاوبانەکانی، خەڵکانیكی کەم سەردانی ناوچەکە دەکەن.

خەڵکی ئەو ناوچەی تاقە چەکێکی فشار بەدەستانەوە بێت، گرنتی رێگای هاتوچۆی رانیەو ناوچەکەیان و رێگای شەقڵاوە هەولێرە.



AM:11:49:05/09/2021