ئەمڕۆ سێ شەممە ٧ ی ئەیلول نرخی زیڕ بەپێی راگەیاندنی سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر بە بەرزی ماوەتەوە.
یەک ئۆنسە زێر لە بۆرسەکانی جیھاندا بە ھەزار و ٨٢٠ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوە دەکرێت. یەک گرامیش بە ٥٨ دۆلار و ٥١ سەنتە و یەک کیلۆگرامیش بە ٥٨ ھەزار و ٥٠٦ دۆلارە.
نرخی جۆری زێڕ وەک سەندیکای زێڕنگەرانی هەولێر رایگەیاندووە بەم شێوەیەیە:
-نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٣٠ ھەزار دینارە.
-نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٣٧٩ ھەزار دینارە.
-نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٢٤ ھەزار دینارە.