هاتوچۆی سلێمانی ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە

هاتوچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداری سەرجەم كۆمپانیا و خاوەنی ئەو ماتۆڕسكیلانە دەكاتەوە كە تا ئێستا ماتۆڕسكیلەكانیان تۆمار نەكردوە، لە ئێستادا دەتوانن مامەڵەكانیان دەستپێبكەن بەمەبەستی تۆماركردن.

لە بڵاوکراوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند" خاوەنی سەرجەم ئەو ماتۆڕسکیلانەی کە  مۆدێلەکانیان لە ٢٠١٩ -٢٠٢٠- ٢٠٢١ ئەوانەی کە مەنەفێستیان هەیە یاخود ئەو ماتۆڕ سکیلانەی بە پارچە داغڵ بوون بە مەرجێک ماتۆڕی دوو تایی بێت، یان ئەوانەی لەلایەن کۆمپانیا یان هاوڵاتییانی مەدەنی هاوردەکراون و مەنەفێستیان نییە، دەبێت تۆماریان بکەن". 

ئاماژە بەوەشکراوە، دەبێت ئەو ماتۆڕسکیلانە لە ماوەی یەک ساڵدا واتە لە ١ی ئەیلولی ٢٠٢١ بۆ ١ی ئەیلولی ٢٠٢٢ سەردانی گومرگی پارێزگاکان بکەن و مەنەفێستیان  بۆ دروست بکرێت دواتر سەردانی بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆ دەکەن بەمەبەستی تۆمارکردن. 

هاتوچۆی سلێمانی دووپاتیشیکردەوە، ئەو ماتۆرسکیلانە تۆمار دەکرێن دەبەخشرێن لە هەمووجۆرە رسوماتێک و ئەوانە دەگرێتەوە کە قەبارەی بزوێنەرەکانیان لە (C.C125) کەمتر نەبێت. 


PM:09:16:07/09/2021