تهندروستی گهرمیان رایدەگەیەنێت" كه دۆخی كۆرۆنا له سنوورهكهدا له پهرهسهندنێكی مهترسیداردایه و لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو شەش هاوڵاتی بە کۆرۆنا مردوون و ١٨٠ توشبووی نوێش دەستنیشان کراون".
بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیان لە داواکارییەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" لەماوەی کەمتر لە دوو ڕۆژدا لە سنوری ئیدارەی گەرمیان شەش ھاوڵاتی بە نەخۆشی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ١٨٠ ھاوڵاتییش تووشی نەخۆشی کۆرۆنا بوون، ھەروەها سەروی ٦٠ نەخۆشیش لە بەشی تایبەت بە نەخۆشانی کۆرۆنا خەوێنراون کە ئەمەش پەرەسەندنێکی مەترسیدارە بۆ ناوچەکەمان".
تەندروستی ئیدارەی گەرمیان داواش لە هاوڵاتیان دەکات:
1- خۆپارێزیی تەواوەتی بکەن، رێکارەکانی خۆپارێزیی لەبیر مەکەن و بەباشیی جێبەجێی بکەن.
2- ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن و کەمتەرخەمیی نەکەن لە وەرگرتنی ڤاکسینەکە و خۆیان تۆمار بکەن لە ئەپڵیکەیشنی (کوردڤاک).
3- بە زۆری ئەوکەسانەی کە داخل بە بەشی نەخۆشخانەی قەڵا دەکرێن و حاڵیان خراپە، ئەوانەن کە درەنگ ھێنراون بۆ نەخۆشخانە، بۆیە تکایە نەخۆش پێش ئەوەی بگاتە ئەوپەڕی خراپی داخلی نەخۆشخانەی بکەن.
4- دەرمان و چارەسەری پزیشکیی لە خۆوە بەکارنەھێنرێت، بەبێ پشکنینی ورد و لەژێر رێنمایی پزیشکی پسپۆڕ، تکایە کەس لە خۆیەوە دەرمان و چارەسەری پزیشکیی وەرنەگرێت.
5- ئەو کەسانەی گومانی نەخۆشیەکەیان ھەیە، با سەردانی تاقیگەی کۆرۆنا بکەن و بێ بەرامبەر پشکنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت، بەوشێوەیەش بەر بە تەشەنەسەندنی حاڵەتەکانی نەخۆشیەکە دەگیرێت.