جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" بڕیارێکی وامان نییه ناچاری (ئیجباری) بێت کە مامۆستا دەبێت هه‌مووی خۆی بکوتێت و ڤاکسین وەربگرێت بەڵکو تا ئێستا ئیختیارییە بەڵام هەمیشە داوامان لە مامۆستایان کردووە ڤاکسین وەربگرن و ئێستاش داوایان لێدەکەین".
عومەر ئەمین جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە دەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند" ئێمه وه‌کو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی بیرمان له‌وه کرده‌وه ئه‌و بڕیاره‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده داوێتی سه‌باره‌ت به پێدانی ڤاکسین بۆ سه‌رجه‌م مامۆستایان که ڕۆژێک ته‌رخانکرابوو ڕۆژی سێ شه‌ممه بوو له‌هه‌موو بنکه‌کاندا بۆ مامۆستایان بیرمان له‌وه کرده‌وه له‌م ماوه کورته‌دا هه‌موو مامۆستایان ناتوانن ڤاکسین وه‌ربگرن بۆیه ئێمه وه‌کو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی په‌یوه‌ندیمانکرد به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانییه‌وه ڕێکه‌وتین له‌سه‌رئه‌وه‌ی له‌ناو شاری سلێمانی به‌شێوازێکی جیاواز له قه‌زاکان ده‌ست بکه‌ین به‌و هه‌ڵمه‌ته، چوار بنکه‌مان دیاریکردووه له‌سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی، دووانیان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا له‌ناو شاری سلێمانی دوانیشیان بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژهه‌ڵات، پێرێ به هاوکاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌ڵمه‌ته‌که‌مان دیاریکرد".
عومەر ئەمین ئەوەشی خستەڕوو، ه‌کو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی داتا‌کان له کۆمپیوته‌ر داخل ده‌که‌ین ئه‌و مامۆستایانه‌ی که ده‌چن وه‌ریده‌گرن، ئه‌وانیش تیمێک ده‌نێرن ڤاکسینه‌که لێده‌دات چوار بنکه‌مان دیاریکردووه، ئێمه بڕیارێکی وامان نییه ئیجباری بێت کە مامۆستا دەبێت هه‌مووی خۆی بکوتێت به‌ڵام ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین زۆرترین که‌س خۆی بکوتێت بۆئه‌وه‌ی بتوانن به‌ئاسانی پۆله‌کانی خوێندن ده‌وام بکه‌ن، بۆئه‌وه‌ی جارێکی دیکه ڕێگه نه‌گیرێته‌وه له‌خوێندن به‌هۆی کۆرۆناوه.
جەختیشیکردەوە، هیچ بڕیارێکمان نه له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه بۆ هاتووه و نه له حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه ئیجباری کراوه به‌ڵام ئیمه خۆمان هه‌ڵمه‌ته‌که‌مان ڕاگه‌یاندووه و به‌ده‌م هه‌ڵمه‌ته‌که‌شه‌وه هاتوون چونکه کارئاسانیمان بۆ کردوون له‌کوێی مامۆستایانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا بنکه‌یه‌ک هه‌بێت تایبه‌ت بێت به‌خۆیان بچن و له‌کوێ بچن له بنکه‌یه‌کی ته‌ندروستیدا یا له‌گه‌ڵ کۆی هاوڵاتیاندا سه‌ره بگرن بۆ لێدانی ڤاکسین بۆیه ئێمه ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌مان کردووه نا‌توانیین بڵێین ناچارییه، بەڵکو ئیختیارییه-ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه به‌ڵام داواده‌که‌ین له‌مینبه‌ری ئێوه‌شه‌وه سه‌رجه‌م مامۆستایان ڕووبکه‌نه ئه‌و چوار بنکه‌ی که له‌سنوری ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوادایه، بنکه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی په‌روه‌رده‌ییه له ڕۆژهه‌ڵات له‌گه‌ڵ دڵدار هه‌روه‌ها بنکه‌ی خاک له‌گه‌ڵ هۆڵی شه‌هید شه‌وکه‌ت له ڕۆژئاوا.
لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا پێشبینی دەکەن ئەمساڵ بەهۆی کۆرۆناوە پڕۆسەی خوێندن ڕابگیرێت؟ لە وەڵامدا جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی وتی" من پێشبینی ده‌که‌م ئه‌مساڵ دۆخەکە زۆر باشتر بێت، به‌ڵام چه‌ند ئێمه دەبێت خۆ پارێزیهکه توند بکه‌ینه‌وه و دایک و باوکان وشیار بن، چونکه ئێمه 14 ی مانگ ده‌وام ده‌ست پێده‌که‌ینه‌وه هه‌فتانه ڕێژه‌ی توشبوون وه‌رده‌گرین له قوتابخانه و خوێندنگاکان ئه‌گه‌ر بزانیین ڕێژه‌که به‌رزده‌بێته‌وه که‌واته به‌ده‌ست ئێمه نییه و لیژنه‌ی باڵای کۆرۆنا هه‌یه، لیژنه‌ی باڵای ئۆپراسیۆنه‌کان هه‌یه ئه‌و بڕیار ده‌دات که ده‌وام بوه‌ستێت ئێمه ئومێد ده‌که‌ین ده‌وام نه‌وستێت روئیاشمان ڕۆشنه ئینشائه‌ڵا پڕۆسەی خوێندن ناوه‌ستێت، به به‌رده‌وامی ئێمه هه‌فتانه به‌دواداچوونی خۆمان ده‌که‌ین و ژماره‌کان به داتا ده‌ده‌ینه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده".