لەدووەم یاری قۆناغی هەشت ، درەنگانێکی شەو هەڵبژاردەی بەرازیل لە یاریگای {پلاسیدۆ ئەدیڕاڵدۆ کاستیلۆ} بە ئامادەبوونی زیاتر لە {٦٤٠٠٠} هەزار هاندەر روبەروی کۆڵۆمبیا بووەو یاریەکەشی لێ بردەوە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک.
دوو گۆڵی بەرازیل تیاگۆ سێلڤا لە خولەکی ٧ ، داڤید لویز لە خولەکی ٦٩ دا تۆماریان کرد،
تاکە گۆڵەکەی کۆڵۆمبیا جەیمس ڕۆدریگێز بە لێدانی سزا لە خولەکی ٨٠ تۆماری کرد، کە شەشەم گۆڵی بوو لە مۆندیالی ٢٠١٤ .
بەم ئەنجامە بەرازیل سەرکەوت بۆ قۆناغی پێش کۆتایی و لەو قۆناغەشدا ڕوبەروی ئەڵمانیا دەبێتەوەو
کۆڵۆمبیاش ماڵئاوای لە مۆندیال کرد.
ئا. شاهۆ فایق