ئه‌ندامێکی په‌رله‌مانی كوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت" لە ماوەی ڕابردوودا بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆ ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێلی کەمتر لە (٢٠١٩ و ٢٠١٨) بە قاچاخ داخڵکراون".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژەی بەوەکردووە" له‌ماوه ڕابردودا ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلی خوار مۆدێل كه‌متر له مۆدێله‌كانی (٢٠١٩ و ٢٠١٨) به قاچاخ داخڵكراون و نرخی داخڵكردنی ئه‌م ئۆتۆمبێلانه بۆ به‌رپرسان (ده هه‌زار) دۆلار بون، ژماره‌ی كاتی‌یان نه‌بوه وز به‌یاساش نابێت ژماره‌یان پێبدرێت، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ی ده‌ستم كه‌وتون، ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێل كه به‌قاچاخ داخڵبون له‌لایه‌ن به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی ناوخۆوه له به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ھاتوچۆی سلێمانی ژماره‌یان پێدراوه".
عه‌لی حه‌مه ساڵح راشیگه‌یاندووە" به‌پێی وته‌ی چه‌ند كه‌سێكی ئاگادار هه‌ر ئۆتۆمبێلێك به (ده هه‌زار) دۆلار تابلۆی پێدراوه، به‌ھه‌زاران ھاوڵاتی ئۆتۆمبێلی مه‌لیكه‌ی ھه‌یه ژماره‌ی پێ‌نادرێت، به‌ڵام به سێ ئۆتۆمبێل ژماره دراوه، جگه له چه‌ندین ئۆتۆمبیلی دیكه‌ی گرانبه‌ھا كه به قاچاخ داخڵبون".
ئەندامەکەی پەرلەمانی کوردستان ئه‌وه‌شی ئاشكراكردووە، به‌ڵگه‌نامه‌ی ٥٧ (په‌نجاو حه‌وت) ئۆتۆمبێلم ده‌ستكه‌وتوه كه ته‌نیا له دوو مانگی رابردودا تابلۆیان پێدراوه، ٤٤ (چل و چوار) ئۆتۆمبێل به قاچاخ داخڵبون و بێ سه‌ره‌تان، ژماره‌ی كاتیان نیه و ژماره‌ی سلێمانیان به نایاسایی پێدراوه، جگه له‌وانه‌ش دوو ئۆتۆمبیلی بێ سه‌ره‌تا، به نایاسایی ژماره‌یان پێدراوه و مۆڵه‌تی درعیشیان وه‌رگرتوه، هه‌روه‌ها ١١ (یازده) ئۆتۆمبێل به‌نایاسایی كراون به درع.
باسی له‌وەشکردووە، گرنگه ئەم دۆسیه‌م له ڕێگای داواكاری گشتی و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیه‌وه ڕه‌وانه‌ی دادگا كردوه، ئاراسته‌ی لایه‌نی په‌یوندیدار كراوه، گرنگه ڕایگشتیش بزانێت.