هێزێکی ئەمنی دەچنە سەر کۆمپانیای گاسن و پاسەوانەکانی چەک دەکەن

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٩ ی ئەیلول هێزێکی ئەمنی دەچنە سەر کارگەی چیمەنتۆی گاسن لە بازیان و پاسەوانەکانی ئەو کۆمپانیایە چەک دەکەن.

بە پێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " ئەو هێزەی کە کاتژمێر ١١ چوونەتە سەر ئەو کارگەیە هێزێکی ئەمنی بووە، سەرەتا چەک و مۆبایلیان لە پاسەوانەکان سەندووەو، دواتر زۆربەی ستافی کارگەیان بۆ زیاتر لە یەک کاتژمێر دەستبەسەر کردووە.

ئەو هێزە ئەمنییە بە ژماریەکی زۆر لە هەمەرو میگەزمینیەوە چوونەتە سەر کارگەکە بەبیانووی هەڵگرتنی چەکی قەدەغە.

تا ئێستا نە پارێزگاری سلێمانی و نەهێزە ئەمنییەکان پێناسی ئەو هێزەو هۆکاری چوونە سەر ئەو کارگەیەیان رانەگەیاندووە. 



PM:01:34:09/09/2021