هاتوچۆی گەرمیان هۆشداری توند بە شۆفێرانی بارهەڵگر دەدات

لە ڕاگەیەندراوێکدا هاتوچۆی گەرمیان هۆشداری توند بە شۆفێرانی بارهەڵگر دەدات و دەڵێت" ئەگەر پێویست بکات بەکرێن ئۆتۆمبێلەکان رادەکێشن بۆ گەراجی دەستبەسەرداگرتن". 

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ئیدارەی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵ ئەو ئوتۆمبێلە بارهەڵگرانەی کەبەشەو و بەڕۆژ بوونەتە مایەیی عەزێت بۆ دانیشتوان کردووە، ئەمە لەپاش ئەوە دێت کە بە سەدەها نامەی سکاڵایان بۆ چووە. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، چەندین جار شۆفێرانی بارهەڵگرەکانیان ئاگادارکردووەتەوە کەناو ماڵەکان و تەنیشت قوتابخانە و خویندنگەکان و مزگەوتەکان شوێنی بەجێهێشتنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ئامێری کشتوکاڵی و ئامێری بیناسازی و پاسی گەورە نیین. 

باسی لەوەشکردووە، لەمەودوا ئەگەر پێویست بکات بەکرێن ئۆتۆمبێلەکانیان رادەکێشن بۆ گەراجی دەستبەسەرداگرتن. 


PM:08:33:09/09/2021