بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران رایدەگەیەنێت" لە ڕووباری گەلی عەلی بەگ، پیاوێک دوای ئەوەی ژنەکەی لە خنکان ڕزگار دەکات، بەڵام ناتوانێت گیانی خۆی ڕزگار بکات و دەخنکێت".
بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هاووڵاتییەکی تەمەن ٢٨ ساڵ بەناوی (هەرێم محەمەد مەولود) لە ڕووباری گەلی عەلی بەگ کە خەلکی پارێزگای کەرکوک و دانیشتووی پارێزگای هەولێر بووە، ئەمڕۆ لەگەڵ خێزانەکەی بەمەبەستی سەیران ڕوویان لەو ناوچەیە کردووە و لە ڕووبارەکە خنکاوە.
ئەوەش هاتووە" سەرەتا هاوسەرەکەی نزیک بووەتەوە لە کەناری ڕووبارەکە و کەوتووەتە ناو ڕووبارەکە، دوای ئەوەی لەلایەن هاوسەرەکەی (هەرێم محەمەد مولود) رزگار کراوە، بەلام نەیتوانیوە گیانی خۆی ڕزگار بکات و لەنێو ڕووبارەکە خنکاوە".
باسی لەوەشکردووە، لەلایەن هاووڵاتیانی نزیک ڕووداوەکە تەرمەکەی لە ڕووبار دەرهێنراوە و ڕەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە.
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاکو ئيستا ( ١٢) هاوولاتی لەنێو ڕووبارەکانی سنوری بەرێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانی سۆران خنکاون.