وێنە.. بۆ جاری چوارەم هونەرمەندنێکی ناسراو هاوسەرگیری کرد

ئەساڵە ناسرای هونەرمەندی سوریا و جیهانی عەرەبی، بۆ جاری چوارەم ھاوسەرگیریی کردو، بۆ ئەمجارەش ھاوسەرگیریی لەگەڵ فائیق حەسەن شاعیری عێراقیدا کرد.

ماڵپەڕی قاھیرە ٢٤ بڵاویکردۆتەوە " ئەمە بۆ جاری چوارەمە ئەساڵە شوو دەکاتەوە، دوایی ماوەیەک یەکتر ناسین ولێکتر نزیکبووەنەوە لەگەڵ یەکتریدا ھاوسەرگیرییان کردووە".

ئەوەشی خستۆتە ڕوو، ھاوسەرگیرییەکە بەشێوەی فەرمی بووە، فائیق حەسەن دەبێتە مێردی چوارەمی ئەساڵە، کە پێشتر ئەو ھونەرمەندە سێ جاری تر ھاوسەرگیریی کردووە و جیابووەتەوە.



PM:10:21:11/09/2021