مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆکی ئێران بەیانی ئەمڕۆ گەیشتە شاری تارانی پایتەختی ئەو وڵاتە.
نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراویکدا بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی بە سەردانێکی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆکی ئێران گەیشتە تاران.
ئاماژە بەوەشکراوە، سەرۆک وەزیران لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی ئێران کۆدەبێتەوە و تێیدا چەندین پرسی هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ دەکرێت، بە تایبەت پرسەکانی تایبەت بە ئاسایس و سەقامگیری ناوچەکە.