هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەبارەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ شەڕی دژی داعش لەبارەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو به‌ دوو فڕۆكه‌ی بێفرۆكه‌وان ئه‌نجامدراوه‌".

وەین مارۆتۆ وتەبیژی هێزەکانی هاوپەیمانی نێوەدەوڵەتی بۆ شەڕی دژ بە داعش لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" هێرشەکەی شەوی رابردووی سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر لە رێگەی دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە ئەنجامدراوە و هەردوو فڕۆکەکەش تێکشكێنراون، هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێنەکەوتووەتەوە".

واین مارۆتۆ ئەوەشی خستەڕوو، هەر هێرشێک کە دەکرێتە سەر حکومەتی عێراق، هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانان، دەسەڵاتی دامەزراوە عێراقییەکان، سەروەریی یاسا و سەروەریی نیشتمانی عێراق لەناودەبات.


AM:10:32:12/09/2021