کۆمسیۆنی بالآی هەڵبژاردنەکان سزای توندی سەرپێچیکاران دەدات

وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕێوشوێنی پێویستیان گرتووەتە بەر بۆ ڕێگریكردن لە سەرپێچی، لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا، ڕێگە بە هیچ پێشێلكاری و سەرپێچیەك نادەن و لێپێچینەوە لەگەڵ كاندید و لایەنی سەرپێچیكاردا ئەنجام دەدەن.

جومانە غلای وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بەدەنگی ئەمریكای ڕایگەیاندوە، ڕێوشوێنی پێویست دانراوە بۆ چاودێریكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن، سزای ئەو كەسانە دەدرێت كە سەرپێچی لە بڕیار و ڕێنماییەكانی كۆمیسیۆن دەكەن"
وتیشی، لیژنەی سەرەكی و فەرعی پێكهێنراوە، بۆ چاودێریكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن و ڕێگریكردن لە سەرپێچیكردن."

وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئاماژەی بەئەوەشكردوە، لیژنە پێكهێنراوەكانی كۆمیسیۆن لە پەیوەندیدان لەگەڵ هەموو لایەنەكان، بەشی تایبەت دانراوە بۆ وەرگرتنی سكاڵا، لیژنەكان ڕاپۆرت لەسەر پێشێلكاریەكان ئامادە دەكەن و دەینێرن بۆ ئەنجومەنی كۆمیسیۆن، تا كۆمیسیۆن بڕیار لەسەر سكاڵاكان بدات.

 لەبارەی ئەوەس بەشێك لە هاوڵاتیان و تەنانەت كاندیدە سەربەخۆكانیش ترسیان لە ئەنجامدانی ساختەكاری هەیە، لەڕۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردندا، جومانە غلای دەڵێت" "لایەنی سەرپێچیكار و ساختەكار سزا دەدرێت، سزا بەغەرامە، یان زیندانی، یاخود غەرامە و زیندانی لە یەككاتدا"

وتیشی،جگە لە لایەنەكان، هەموو دەنگدەرێك مافی ئەوەی هەیە سكاڵا تۆمار بكات، بەڵام بە بەڵگەوە، ئەمەش لە پێناو سزادانی سەرپێچیكار.

بڕیارە لە ڕۆژی ١٩ ی توشینی یەکەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام بدرێت، لە لەڕۆژی ٩ ی ئەم مانگەوە ، لایەنەكان بەفەرمی بانگەشەی هەڵبژاردنیان دەستپێكردووە.


PM:01:56:12/09/2021