تونس یەکەم وڵاتە لەترسی شەڕ دیبلۆماسییەکانی لەبەغدا کشاندەوە

بەرپرسێکی تونسی لەوەزارەتی دەرەوەی تونس رایگەیاند" تونس هەموو دیبلۆماسەکانی وڵاتەکەی دەکشێنێتەوە بەهۆی ئەو باردۆخە خراپەی لەئارادایەو شەڕ گەیشتۆتە چوار دەوری بەغدا".
ئەو بەرپرسە دیبلۆماسییە کە ناوی فەیسەل قویعەیە لەبەغدا بە میدیاکانی راگەیاند" مەترسەیکان رووبەرووی هەموو کەسێک بۆتەوە بەتایبەتی دیبلۆماسەکان".
تونس یەکەم وڵاتە کە بەرەسمی دیبلۆماسەکانی خۆی لەعێراق کشاندەوە، لەکاتێکدا داعش هەڕەشە لەپەلاماردانی بەغدا دەکات.



AM:10:25:05/07/2014