شێروان شێروانی لە زیندانەوە:
٨١ زیندانی بادینان مانیان گرتووە


رێكخراوی CPT لە زاری رۆژنامەنووسی دەستگیرکراوی بادینان، شێروان شێروانی وە رایگەیاند" لە رێگای پەیوەندی تەلەفونی لەگەڵ تیمی کوردستانی عێراقی رێكخراوەكەیان پەیوەندی ئەنجامداوە وتوویەتی: بەنزیکەیی تەواوی زیندانیانی بادینان کە ژمارەیان ٨١ زیندانییە، مانیان لە خواردن گرتووە و تەنانەت ھەندێکیان ئاویش ناخۆنەوە". 
  
لە راگەیاندنێکی کە ئەمڕۆ سێ شەممە رێكخراوی  CPT بڵاویکردۆتەوە، لەزاری شێروان شێروانەوە داوا لە خەڵک دەکات لەدەرەوەی زیندان بۆ پشتیوانی ئەو زیندانیانە، چالاکی جەماوەری بنوێنن. 
  
هەروەها دەڵێت "شێروان نیگەرانی ئەو ھاوڕێ زیندانیانەی بوو کە تاوەکو ئێستا دادگایی نەکراون و لە زیندانی ئاسایشدا ھێڵدراونەتەوە".   
  
شێروان شێروانی، ئەیاز کەرەم، ھاریوان عیسا و شڤان سەعید کە زیاتر لە سێ مانگە حکومدراون گواسترانەوە بۆ زیندانی چاکسازی گەوران.



PM:01:49:14/09/2021