وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم ڕایدەگەیەنێت" سێكته‌ری كۆنتڕۆڵی كاره‌با به هیچ شێوه‌یه‌ك نادرێته كه‌رتی تایبه‌ت و له ته‌واوی وڵاتان حكومه‌ت به‌ڕێوه‌ی ده‌بات".
وه‌زاره‌تی كاره‌بای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئه‌مڕۆ كه‌مال محمد ساڵح وه‌زیری كاره‌با گرێبه‌ستێكی بۆ جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی سكادا واژوو كرد كه تایبه‌ته به به‌ڕێوه‌بردن و كۆنترۆڵكردنی سیسته‌می كاره‌با".
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا باس لەوەشکراوە، هه‌ندێ په‌یجی ساخته به مه‌به‌ستی به لاڕێدا بردنی ڕای گشتی، له هزری خۆیاندا گرێبه‌سته‌كه‌یان وا لێك داوه‌ته‌وه كه بۆ به‌تایبه‌تكردنی كه‌رتی كاره‌بای هه‌رێمه.
لە بەشێکی تری ڕوونکردنەوەکەدا کارەبای هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، پرۆژه‌كه تایبه‌ته به سێكته‌ری كۆنتڕۆڵی كاره‌با و ئه‌م سێكته‌ره‌ش به هیچ شێوه‌یه‌ك نادرێته كه‌رتی تایبه‌ت و له ته‌واوی وڵاتان حكومه‌ت به‌ڕێوه‌ی ده‌بات.