ئەمشەو گروپێکی حەشدی شەعبی لەسەر سنوری سوریا بۆردومان کران و بەهۆیەوە دوو ئۆتۆمبێلی هێزەکانی حەشد کرانە ئامانج.
كهناڵی ئاڕ تی له زاری پهیامنێرهیهكهوه ئاماژەی بەوەکردووە" ئەمشەو هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر گروپەکانی حەشدی شەعبی لە نزیک قائیم لەسەر سنوری عێراق و سوریا ئەنجامدرا، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە".
باسی لەوەشکردووە، فڕۆکەیەکی ئەمریکی بە موشەک هێرشیکردوەتە سەریان، کە بەهۆیەوە دوو ئۆتۆمبێلی حەشدی شەعبی تەقێنراوەتەوە.