قوباد تاڵە‌بانی لەسەر کوژرانی بەرپرسێکی پەکەکە لە سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

جێگری سە‌رۆكی حکومەتی هەرێم لەبارەی کوژرانی بەرپرسەکەی پەکەکە لە سلێمانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" داوا لە‌ لایە‌نە‌ ئە‌منییە‌كان دە‌كەم شە‌و و رۆژ بخە‌نە‌ سە‌ر یە‌ك لە‌پێناو دە‌ستگیركردنی تاوانباران و رادە‌ستكردنیان بە‌ دادگا". 

قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سە‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە‌توندی ئیدانە‌ی تیرۆركردنی (شوكری سە‌رحە‌د) دە‌كە‌م، كە‌ ئە‌مڕۆ ھە‌ینی، لە‌ سلێمانی تیرۆركرا، داوا لە‌ لایە‌نە‌ ئە‌منییە‌كان دە‌كە‌م، شە‌و و رۆژ بخە‌نە‌ سە‌ر یە‌ك لە‌پێناو دە‌ستگیركردنی تاوانباران و رادە‌ستكردنیان بە‌ دادگا بۆ ئە‌وە‌ی سزای یاسایی خۆیان وە‌ربگرن.

ئاماژەی بەوەشکردوە، سلێمانی شاری ئارامی و سە‌قامگیرییە‌ بۆ ھە‌موان و ھە‌مو كە‌سێكیش دە‌توانێت لە‌ ژێر سایە‌ی ئارامی و ئاسایشی ئە‌م شارە‌ ژیانی خۆی گوزە‌ر بكات بێ ھیچ جیاوازییە‌ك.

یاسین بولوت، ناسراو بە شوکری سەرحەد، ئەندامی کۆمیتەی ماڵباتی شەهیدانی پەکەکە بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی بە درایە بەر دەستڕێژی گوللە و گیانی لەدەستدا. 


PM:02:02:17/09/2021