مەسرور بارزانی لەگەڵ بەرهەم ساڵح کۆبووەوە

سەرۆک کۆماری عێراق ئەمڕۆ لە شاری هەولێر لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوەوە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تاوتوێ کران.

نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی مەسرور بارزانی پێشوازی لە د. بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق کرد، لە دیدارەکەدا، دوا پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی تاوتوێ کران و جەخت لە پێویستیی چارەسەركردنی، كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان حكومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان، لە سەر بنەمای دەستور کرایەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لەتەوەرێكی دیکەی كۆبونەوەكەدا، گفتوگۆ دەربارەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کرا، کە پێویستە هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد بەڕێوەبچێت، كە ماف و خواستی سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق دەستەبەر بكات و ببێتە ھۆی سەقامگیربونی دۆخی عێراق.


PM:02:40:17/09/2021