وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان رایده‌گه‌یه‌نێت" زۆر گرنگه هاوڵاتیان به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكه‌ن و ده‌نگ به به‌ربژێره كورده‌كان بده‌ن به‌مه‌به‌ستی مانه‌وه و به‌هێزكردنی پێگه‌ی كورد".
ڤالا فه‌رید وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری په‌رله‌مان له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری رایگه‌یاند" كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاری له‌سه‌ر یاسای هه‌موو بواره‌كانی ته‌ندروستی، ئه‌منی، كۆمه‌ڵایه‌تی، په‌روه‌ر‌ده‌یی و بازرگانی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئاو و كاره‌با و.. هتد، كردووه، به‌شێكی یاساكان نوێن و به‌شێكی تریان هه‌موار كراونه‌ته‌وه. كه‌رتی تایبه‌ت یه‌كێك بووه له میحوه‌ره گرینگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئامانجیشی بریتی بووه له ڕاكێشانی سه‌رمایه‌ی بیانی بۆ ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش پێویست به یاسای نوێ و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسا كۆنه‌كان ده‌كات، چونكه زۆربه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی په‌یوه‌ندییان به كه‌رتی تایبه‌ت و وه‌به‌رهێنانه‌وه هه‌یه، له چوارچێوه و دیدگه‌ی سۆسیالیستییه‌وه نووسراون و هی ساڵانی حه‌فتا و هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌من كه ئه‌و كات ده‌وڵه‌ت خۆی خاوه‌نی هه‌موو شتێك بووه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوشانی ئه‌و قۆناغ و ره‌وته نوێیه بێت، پێویستی به یاسای نوێ و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسا كۆنه‌كان هه‌یه، كه ڕێگرن له ڕاكێشانی سه‌رمایه‌ی بیانی بۆ هه‌رێمی كوردستان".
ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆژه‌یاسای وه‌به‌رهێنان پڕۆژه‌یاسایه‌كی سه‌رتاسه‌رییه، ئێستا یاسای وه‌به‌رهێنانی ساڵی ٢٠٠٦ـمان هه‌یه، به‌ڵام به‌مه‌به‌ستی پێشخستنی وه‌به‌رهێنان و ڕاكێشانی وه‌به‌رهێنانی بیانی پڕۆژه یاسایه‌كی نوێترمان داڕشتووه، به نووسینه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و بنامه‌یانه‌ی كه ده‌بنه هۆی بووژانه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆیی و بیانی و خزمه‌تكردنی هه‌ردوو لایه‌نه‌كه به‌مه‌به‌ستی فه‌راهه‌مكردنی خۆشگوزه‌رانی بۆ هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌ت كه وه‌به‌رهێنانی بیانی له‌سه‌ر حیسابی وه‌به‌رهێنانی ناوخۆیی نه‌بێت، واته وه‌به‌رهێنه‌ری ناوخۆیش بتوانێت به‌شدار بێت له ئاوه‌دانكردنه‌وه و بووژانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان و خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانی.
د. ڤالا: ئێمه وه‌كوو حكومه‌ت له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگیدا بووین بۆ ئه‌وه‌ی یاسایه‌ك ده‌ربكه‌ین كه تایبه‌ت بێت بواری ته‌ندروستی و به پاراستنی مافه‌كانی نه‌خۆش،كه خۆشبه‌ختانه ئه‌و یاسایه له په‌رله‌مان ده‌رچووه و له ئێستا‌دا به‌ركاره، هاوكات چه‌ندین پڕۆژه‌یاسای دیكه‌ی بواری ته‌ندروستی له دیراسه‌كردن دایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له هه‌مووان گرینگتره بریتییه له بابه‌تی بیمه‌ی ته‌ندروستی و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و له ئێستا‌دا له دیراسه‌كردنن له لایه‌ن وه‌زیره په‌یوه‌ندیداره‌كان، هه‌ر كاتێكیش ته‌واو بوون و حكومه‌ت په‌سندی كرد، ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه یاسای پێ ده‌ربچێت و په‌سند بكرێن. هه‌روه‌ها ئه‌و یاسایه پشت به هه‌موو ئه‌و بنه‌مایانه ده‌به‌ستێت كه وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان پیاده‌ی ده‌كه‌ن.
ڤالا فەرید ئەوەشی خستەڕوو، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یاسای نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ری ده‌ركرد و پاشان له لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه په‌سند كرا و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان واژۆی له‌سه‌ر كرد، ئه‌و یاسایه زیاتر جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه ده‌كاته‌وه كه بازرگانی به مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌كه‌ن، كه چه‌ندین لێكه‌وته‌ی ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. پێشتر ئه‌و یاسایه‌ی كه هه‌بوو وه‌ك پێویست نه‌یده‌توانی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر و ئه‌وانه‌ی كاری پێوه ده‌كه‌ن خزمه‌ت بكات، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كاره له پێشینه‌كانی ئه‌وه بوو یاسایه‌كی تۆكمه‌تر بۆ ئه‌و بواره دابنێت. ئه‌و یاسایه په‌یوه‌ندی به دوو لایه‌نه‌وه هه‌یه، واته ئه‌و كه‌سه‌ی كه وه‌ری ده‌گرێت و به‌كاری ده‌هێنێت، بۆیه پێویسته چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشی كه بازرگانی پێوه ده‌كات و حوكمه‌كانی به‌رانبه‌ر جێبه‌جێ ده‌كرێت. ئه‌و كه‌سه‌ی كه مادده‌كه وه‌رده‌گرێت وه‌ك نه‌خۆش سه‌یری ده‌كرێت، ئه‌وه‌یشی بازرگانی پێوه ده‌كات وه‌ك تاوانبار مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
لەبارەی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت، ڤالا فه‌رید باسی لەوەکرد، وه‌زاره‌تی ناوخۆ دو پڕۆژه‌یاسای زۆر گرینگی له بواری به‌كارهێنانی چه‌كی نایاسایی داڕشتوه و پێشكه‌ش به ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی كوردستانی كردوه، یه‌كه‌م پڕۆژه‌یاسا تایبه‌ت بو به كۆمپانیا ئه‌منییه‌كان بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی كاری كۆمپانیا ئه‌منییه‌كان، له‌ئێستاشدا ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان كراوه، هیوادارین له دانیشتنه‌كانی داهاتوی په‌رله‌مان كار له‌سه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بكرێت و په‌سند بكرێت، جگه له‌وه‌ش له‌ئێستادا پڕۆژه‌یاسای چه‌ك ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كراوه و له سكرتارییه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌مو رێڕه‌وه یاساییه‌كانی ته‌واو كراوه، ئه‌م پڕۆژه‌یاسایه نوێیه و یاسا كۆنه به‌ركاره‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، ئه‌م یاسایه نوێیه به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ڵگرتنی چه‌ك ڕێك ده‌خاته‌وه كه بتوانرێت لێكه‌وته و ئاسه‌واره نه‌رێنییه‌كانی چه‌ك هه‌ڵگرتن كه‌م بكاته‌وه یان هه‌ر نه‌یانهێڵێت، به تایبه‌ت ئه‌و كه‌سه‌ی چه‌ك هه‌ڵده‌گرێت پێویسته مۆڵه‌تی هه‌بێت ئه‌گه‌رنا به پێچه‌وانه‌وه ڕوبه‌ڕوی سزا ده‌كرێته‌وه.
لەسەر پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و ناردنی كه‌سانی شایسته بۆ به‌غداد وتی" به‌شداری هاووڵاتیان له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق پرسێكی گرینگه و له یه‌ك كاتدا ماف و ئه‌ركی هاووڵاتیانه، بۆیه به‌شداریكردنی له هه‌ڵبژاردن پیاده‌كردنی مافێكی خۆیه‌تی، هاوكات جێبه‌جێكردنی ئه‌ركێكی نیشتمانیشه كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی، بۆیه زۆر گرینگه هاووڵاتیان به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكه‌ن و ده‌نگ به به‌ربژێره كورده‌كان بده‌ن به‌مه‌به‌ستی مانه‌وه و به‌هێزكردنی پێگه‌ی كورد له ده‌سه‌ڵاتی فیدڕاڵی و ناوه‌ندی بڕیار له ناو ده‌سه‌ڵاتی فیدڕاڵی‌دا".