كەشوهەوای باشووری کوردستان گۆڕانكاری بەسەردادێت

شارەزایەكی بواری كەشناسی ڕایدەگەیەنێت" بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەكی فێنكەوە پلەكانی گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەن و خێرایی با زیاد دەكات". 

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەی بەوەکردووە" سبەینێ شەممە لە ئەنجامی بەردەوامی كاریگەری بارستە ھەوای فێنك لەسەر ناوچەكە پلەكانی گەرما بەشێوەیەكی جێگیر ئەمێنێتەوە لەھەندێ ناوچەدا بەڕێژەی ١ پلە نزمتردەبنەوە". 

ڕوونیشیکردەوە، لەسەنتەری پارێزگاكانی ھەرێم (سلێمانی ٣٤ پلە ، ھەولێر ٣٥ پلە ، دھۆك ٣٣ پلە ، ھەڵەبجە ٣٥ پلە ، كەركوك ٣٦ پلە) لەناوچەكانی گەرمیان لە نێوان ٣٨ بۆ ٣٩ پلە ئەبێت لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین لەنێوان ٣٣ بۆ ٣٤ پلە ئەبێت. 

ئاشکراشیکرد، دەنگۆی بارانبارین لە سبەی و دوو سبەیدا دوورە لە ڕاستییەوە، كە لە ھەندێ شوێندا باسدەكرێت تا ئێستا ھیچ ئەگەرێكی بارانبارین لەم نزیكانەدا نیە و دیارنەكەوتووە. 


PM:11:13:17/09/2021