دواین ئاماری تووشبون و مردن بە کۆرۆنا لە عیراق ڕاگەیەندرا

تەندروستی عێراق ئامارێکی نوێی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو زیاتر لە هەزار کەسی تر تووشی پەتایی کۆرۆنا بوون. 

وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو هەزارو ٩٥٩ حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٣٦ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و پێنج هەزار و ٨٢ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبونەتەوە. 

لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە عێراق تائێستا  كۆی توشبوون بە كۆرۆنا گەیشتۆتە یەک ملیۆن و ٩٧٢ هەزار و ٧٠٥ كەس و لەوانە ٢١ هەزار و ٧٧٥ كەسیان گیانیان لەدەستداوە و یەک ملیۆن و ٨٥٧ هەزار و ٨٧٣ كەسیان چاكبونەتەوە.


PM:06:06:18/09/2021