جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەکاتی کردنەوەی پرۆژەی کارگەی بەرهەمهێنانی ئارد لە سلێمانی رایگەیاند" چیتر جوتیاران نیگه‌رانی ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می گه‌نم نابن و چاو له‌ده‌ستی به‌غدا نابن كه ئاخۆ چه‌نده گه‌نمیان لێ وه‌رده‌گرێت و كه‌ی پاره‌ی گه‌نمه‌كه‌یان بۆ خه‌رج ده‌كرێت".
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، به‌ئاماده‌بوونی وه‌زیری دارایی و ئابووری و وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو، له‌چوارچێوه‌ی پڕۆژه‌ی نیشتمانی به‌بازاڕكردنی گه‌نمی جوتیاران دا، كارگه‌ی به‌رھه‌مھێنانی ئاردی له سلێمانی كرده‌وه.
له‌و مه‌راسیمه‌دا ئه‌مڕۆ یەک شەممە قوباد تاڵه‌بانی رایگەیاند " له ماوه‌یه‌كی كورتی چوار مانگه‌دا توانراوه كارگه‌كه ته‌واو بكرێت كه له توانایدایه رۆژانه پێنج سه‌د ته‌ن ئاردی خۆماڵی به كوالێتی به‌رزه‌وه بخاته بازاڕه‌وه".
ئاماژه‌ی بهوەشدا دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا نرخی ئارد به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی نرخی دراو و كێشه‌كانی هاوردهكردنهوه به‌رزبووه‌وه، ئه‌وان له حكومه‌ت و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و كۆمپانیای قه‌یوان و هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌وڵه‌كانیان خسته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كارگه‌یه به‌زوویی ته‌واوبكرێت تا كۆتایی به نیگه‌رانی هاووڵاتیان بهێنرێت.
قوباد تاڵه‌بانی راشیگه‌یاند ته‌واوكردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه له ماوه‌یه‌كی كورتدا سه‌لماندی ئه‌گه‌ر حكومه‌ت و كه‌رتی تایبه‌ت هه‌ماهه‌نگ و هاوكاربن، ده‌كرێت له‌ماوه‌یه‌كی كورتدا ده‌سكه‌وتی گه‌وره به‌ده‌ست بهێنین. ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه ته‌نها به ته‌واوكردنی ئه‌م به‌شه‌ی پڕۆژه‌كه، توانراوه ٤٠٠ هه‌لی كار دابین بكرێت، به ته‌واوبوونی كۆی پڕۆژه‌كه‌ش پێنج هه‌زار هه‌لی كاری راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی دیكه‌ش ده‌ڕه‌خسێت.
له به‌شێكیتری وتاره‌كه‌یدا جیگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگه‌یاند له ماوه‌ی دوو ساڵی كابینه‌ی نۆیه‌مدا مۆڵه‌ت وه‌به‌رهێنان به ٨٦٠ پڕۆژه‌ی گه‌وره و بچوك و مامناوه‌ند دراوه كه زیاتر له ٤٨ هه‌زار هه‌لی كار دهڕخسێنێنن. هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه ئاماژه‌ی دا به سێ پڕۆژه‌ی به بازاڕكردنی گه‌نمی جوتیاران و پرۆژه‌ی سلێمانی بیست بیست و پڕۆژه‌ی كارگه‌ی شه‌كری بیتوێن كه ته‌نها ئه‌م سێ پڕۆژه‌یه نزیكه‌ی ١٨ هه‌زار هه‌لی كار بۆ گه‌نجان ده‌ڕه‌خسێنن.
وەزیری كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان وتیشی: لەدیاریكردنی نرخی گەنم ڕەچاوی باری دارایی هاووڵاتیان دەكەین و ئەو ئاردەی كە هاوردە دەكرێت كوالێتی باش نییە و مادەی كوشندەی تێكراوە.
بێگەرد تاڵەبانی وتیشی: هەنگاوی گەورەمان ناوە بۆ نەهێشتنی قۆرخكاری لەنێو كۆمپانیان و دەرفەتی یەكسان بۆ هەموو كۆمپانیان دەرەخسێنین و دەبێت نرخی ئارد بارگرانی لەسەر شانی هاووڵاتیان دروست نەكات.